١٣ ئازار ٢٠٢١ - ١٣:٣٥
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی هەرێم هیچ پێویستیەکی بە بەغدا نیە

ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرمیلێک ٧٠ دۆلار داهاتە نەوتیەکانی هەرێمی کوردستان ، بەشی پیداوێستیەکانی هەرێم دەکات و هەرێم هیچ پێویستێکی بە بەغدا نیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ جەماڵ کۆچەر ئەندامی کۆمسیۆنی ئابووری پەرلەمانی عێراق وتی  فراکسیۆنەکانی زۆرێنە لە پەرلەمانی عێراق کە خوازیاری بەڕیوە چوونی هەڵبژاردنی بەروەخت لە وڵاتن ، بە هیچ لەونێک ڕازی بە دەنگ لەسەردان بۆ گەڵاڵەی بودجەی ٢٠٢١ بەرلە  یەکجارەکی کرانی یاسای دادگەی فیدراڵی وڵات نین.

نوینەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی وتووێژەکانی نێوان هەولێر وبەغدا لە بارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢١یش وتی  ئێستاکە دۆخی هەرێم لە چاوشەش مانگی پێشوو گوڕاوە ونرخی نەوت بەرزبووەتەوە وهەرکات نرخ بگاتە ٧٠ دۆلار بۆ هەربەرمیل ، داهاتە نەوتیەکانی هەرێم  بەشی خەرجیەکانی  دەکات وهەرێم هیچ پیوێستیەکی بە بودجەی بەغدا نابێت.

هەروەها جەختی کرد کە بە پێی ئامارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستاکە نابێ هەرێم پێویستیەکی بە بودجەی عێراق هەبێت.

342/